2 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا زیاترلە 61 ملیار دۆلاری لە جەنگی ئێران خەرج كردووە
پەیام
خەرجی كردەوە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نزیكەی یەك ملیار دۆلارە لە ڕۆژێكدا و تێچووی ئەو جەنگە 61 ملیار دۆلاری تێپەڕاند.
لە 55 هەمین ڕۆژی كردەوە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران خەرجی ئەو جەنگە 61 ملیار دۆلاری تێپەڕاند و لەیەك چركەدا زیاتر لە 11 هەزار و 500 دۆلار لە خەزێنەی ئەمریكا بۆ ئەو جەنگە خەرج دەكرێت، كە بریتیە لە خەرجی سەربازەكان و كەشتیەكانی ئەمریكا كە لە ناوچەكە بڵاوكراونەتەوە لەگەڵ خەرجی پەیوەست بە كردەوە سەربازییەكان.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی پێنتاگۆن پێشكەشی كۆنگرێسی كردووە لەبارەی جەنگی ئێرانەوە خەرجی شەش ڕۆژی یەكەمی جەنگەكە 11 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە و دواتر خەرجی ڕۆژێك گەیشتووەتە نزیكەی یەك ملیار دۆلار.
پێشتر وەزارەتی دارایی ئیسرائیل بڵاویكردەوە بەپێی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی خەرجی كردەوە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر ئێران 11 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
ڕۆژى 28ى 2ى 2026 ئەمریکا
و ئیسرائیل بۆردومانیان دەستپێکرد و دواى 40 رۆژ بەردەوام بوون لە جەنگ رۆژى 8ى 4ى 2026 ئاگربەستێکى دوو هەفتەیی ڕاگەیەندرا، دواتریش درێژکرایەوە و تائێستا بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە