2 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

كەشناسیی عێراق: لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

پەیام 

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە.

دەستەی كەشناسی ئاماژەی بەوەكرد سبەینێ یەك شەممە دۆخی كەشوهەوا بارانی بەخوڕ لەناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و دووشەممە ئەگەری باران بارین لەسەرتاسەری وڵات هەیە و خێرا با زیاد دەكات و لەهەندێك ناوچە خۆڵبارین ڕوودەدات.

بەپێی زانیارییەكانی دەستەی كەشناسی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین لەسەرجەم ناوچەكان هەیە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

لەلایەکى ترەوە بە گوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسیی هەرێم سبەی یەک شەممە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان نمە باران دەبارێت، بەرزترین پلەى گەرماش لە گەرمیان 27 پلە و نزمترینیش لە حاجى ئۆمەران 14 پلە دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشە مووشەكی و درۆنییەكان 143 كەس لە هەرێم شەهید و بریندار بوون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژەتیرۆری یەكێتی ڤیدیۆى بارهەڵگرە چەکەکان بە سیناریۆى پارتى لە قەڵەم دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی سۆران.. زۆرینەی ڕووداوەکانى هاتوچۆ لە رێگای گەلی عەلی بەگ ڕوویانداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ تەنیا بە دانانی تاجەگوڵینە یاد كرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوێنێوە گەنجێک لە چەمى شاخە سوور خنکاوە و تائێستا نەدۆزراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ بارانى مامناوەند زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە

سەرەتا