2 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستیی جیهانی: 610 هەزار كەس بەهۆى مەلاریاوە گیانیان لەدەست داوە
پەیام
لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 610 هەزار كەس لە سەرانسەری جیهاندا بە هۆی مەلاریاوە گیانیان لەدەست داوە.
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: لە ساڵی 2024دا، 282 ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی مەلاریا بوون و لەو ژمارەیە 610 هەزاریان گیانیان لەدەست داوە.
لە 25ی نیسان، ڕۆژی جیهانی مەلاریادا، كیشوەری ئەفریقا بە تۆماری 265 ملیۆن تووشبوو، لە ڕیزبەندی یەكەم و لەسەدا 94ی تووشبووانی لەو كیشوەرە تۆمار كراون.
لە ئەفریقا 579 هەزار كەس بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە كە لەسەدا 75ی منداڵانی ژێر تەمەن پێنج ساڵان بوون كە بەرگرییەكی لاوازتریان بەرانبەر نەخۆشییەكە هەیە.
لەسەدا 50ی كۆی تووشبووان بە مەلاریا لەسەرانسەری جیهان لە وڵاتی نایجێریا و دواتر لە كۆنگۆ، ئەسیۆپیا و موزامبیك بووە.
مەلاریا بە ڕێگەی پێوەدانی مێشوولە دەگوازرێتەوە و بە پێی پێناسی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، نەخۆشییەكە كە توانای چارەسەركردنی هەیە.
ئەوە لە كاتێكدا لەسەرانسەری ئەورووپا هیچ داتایەكی پەیوەندیدار بەو نەخۆشییە تۆمار نەكراوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سەرانسەری جیهان كەمپێنێكی بە ناوی "ڕیشەكێشكردنی مەلاریا: ئێستا دەتوانین و ئێستا دەستبەكار دەبین"ڕاگەیاندووە و داوای كردووە ڤاكسینی جۆری (ئاڕتی ئێس ئێس) و جۆری (ئاڕ 21 ئێم ماتریكس ئێم) بەكار بهێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە