2 کاتژمێر پێش ئێستا
261 جار خوێنراوەتەوە
عێراق داوای 120 ملیارەکە دەكات و هەرێم دەڵێت تەنیا 50 ملیارمان پێ دەدرێت
پەیام
بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار، عێراق داوای 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەرێم دەكات، حكومەتی ماوەبەسەرچوویش لە میدیا نزیكەكانیەوە دەڵێت: تەنیا 50 ملیارمان پێ دەدرێت.
بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم كردووە و پرۆسەكە لە چەند ڕۆژێكدا تەواو دەبێت، دوای ئەوەش چاوەڕێی داهاتی ناوخۆی هەرێم دەكات بۆ ئەوەی دەست بە خەرجكردنی مووچە لە هەرێم بكات.
بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت، حكومەتی ماوەبەسەرچوو لەڕێی میدیا سێبرەكانیەوە دەڵێت داهاتی ناوخۆ كەمی كردووە و لەبری 120 میارەكە دەتوانن تەنیا 50 ملیار لە داهاتی ناوخۆ دابین بكەن.
بەم پێیە، دەبێت وەكو هەمیشە دۆسیەكە بچێتەوە لای محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و بە هەوڵی سیاسی چارەسەر بكرێت تا لانیكەم مووچەی ئەم مانگە نەفەوتێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە