2 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامەی تایمز: زیاتر لە 600 كەشتی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە
پەیام
بەپێی داتا نوێیەكانی كەشتیوانی كە ڕۆژنامەی "تایمز" بڵاوی كردوونەتەوە، بەهۆی توندكردنەوەی ڕێكارەكانی هاتووچۆ لەلایەن ئێرانەوە، زیاتر لە 600 كەشتی گەورەی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە.
ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاوی كردەوە: بەهۆی ڕێوشوێنە توندەكان كە ئێران بەسەر تێپەڕبوونی كەشتییە ڕێپێدراوەكان سەپاندوویەتی، لە ئێستادا زیاتر لە 600 كەشتی گەورەی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە.
ڕۆژنامەكە نووسیویشیەتی: لە ئێستاشدا حكومەتی ئێران تەنها ڕێگە بەو كەشتیانە دەدات كە مۆڵەتی تایبەتیان هەیە و بە مەبەستی ڕێكخستنی هاتوچۆی كەشتیوانی دەبێت بە ئاوە هەرێمییەكانی خۆیدا لە دەوروبەری دوورگەی لارك تێپەڕ بن.
لە لایەكی دیكەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە ڕێگرییان لە كەشتییەكی بازرگانی بە ناوی "سیڤان" كردووە كە هەوڵی داوە گەمارۆكانی سەر ئێران بشكێنێت.
بە پێی زانیارییەكانی سوپای ئەمریكا، كەشتی "سیڤان" بەشێكە لە "كەشتیگەلی سێبەر" كە لە 19 كەشتی پێك هاتووە و بەرهەمە نەوتی و غازییەكانی ئێران بۆ بازاڕە جیهانییەكان دەگوازنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە