2 کاتژمێر پێش ئێستا 142 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە سووریا كۆبووەتەوە

پەیام

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە دیمەشق لەگەڵ نوح یەڵماز باڵیۆزی توركیا كۆ بووەوە و بەڵێنی ئەوەشی پێ درا كە لە ئایندەیەكی نزیكدا لە ئەنقەرە پێشوازی لێ بكرێت.

لە پێشهاتێكی گرنگدا، سەرچاوە نزیكەكان لە حكومەتی سووریا ئاشكرایان كرد، كە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە چوارچێوەی سەردانەكەی هەفتەی ڕابردووی بۆ دیمەشقی پایتەخت لەگەڵ نوح یەڵماز باڵیۆزی توركیا كۆ بووەتەوە. بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بكرێت ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە كۆبوونەوەكەدا ئامادە بووە، یان نا؟

تەوەرە سەرەكییەكانی گفتوگۆی نێوان عەبدی و باڵیۆزی توركیا بریتی بوون لە پڕۆسەی ئاشتیی نێوان ئەنقەرە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان و كاریگەرییەكانی لەسەر كوردی سووریا، بەتایبەت پرسی چوونە دەرەوەی كادرە پێشووەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە خاكی سووریا وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕێككەوتنی سیاسی و ئەمنیی گشتگیر لە ناوچەكەدا.

لە كۆبونەوەكەدا باڵیۆزی توركیا جەختی لەسەر پێویستیی خێراكردنی پڕۆسەی تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە لە ناو دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەتی سووریادا كردووەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی عەبدی لە لیستی داواكراوەكانی توركیادایە، بەڵام باڵیۆزی توركیا ئاماژەی بە ئەگەری پێشوازیكردنی لە ئەنقەرە كردووە، ئەوەش وەك وەرچەرخانێكی گەورە لە هەڵوێستی توركیا دەبینرێت، كە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ بە درێژكراوەی پەكەكە تۆمەتباری دەكردن.

ئەمەو تا ئێستا هەسەدە بە فەرمی لێدوانی لەسەر ئەم كۆبوونەوە چاوەڕواننەكراوە نەداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 39 خولەک پێش ئێستا

    "حاجییانى هەرێم تا دەروازەی عەرعەر بە پاس و لەوێوە بە فڕۆکە دەبرێنە مەککە"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە سووریا كۆبووەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حاجییانی کوردستان لە دەروازەى عەرعەرەوە بە فڕۆکە دەچنە شارى مەککە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی یەكدی بە دزینی چەكەكانى ئەمریکا لە سنوورەكانی خۆیان تۆمەتبار دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشە مووشەكی و درۆنییەكان 143 كەس لە هەرێم شەهید و بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دژەتیرۆری یەكێتی ڤیدیۆى بارهەڵگرە چەکەکان بە سیناریۆى پارتى لە قەڵەم دەدات

سەرەتا