2 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
حاجییانی کوردستان لە دەروازەى عەرعەرەوە بە فڕۆکە دەچنە شارى مەککە
پەیام
وەزارەتى ئەوقافی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، گۆڕانکاری لە گەشتی حەجی ئەمساڵدا کراوە و حاجییان لە هەرێمەوە تا دەروازەی عەرعەر بە پاس دەچن و لەوێوە بە فڕۆکە دەبرێنە شاری جەددەى نزیک مەککە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای هەوڵەکان بۆ زیاتر خزمەتکردنی حاجیان، بڕیاردار بە دابینکردنی فڕۆکە و حاجیانی کوردستان تا سنوری عەرعەر بەپاس دەچن و لەوێشەوە بۆ فرۆکەخانەی جەدە لە نزیک شارى مەککە بە فڕۆکە گەشت دەکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم بڕیارە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری حاجیانی کوردستان و گەیاندنیانە بەسەلامەتترین رێگا بۆ مەککەی پیرۆز.
ئەوقافی هەرێم ئەوەشى خستووەتەڕوو؛ لە کوردستانەوە حاجیان جانتاکانیان بەڕێگەی بارهەڵگر دەبرێتە شاری مەککەی پیرۆز و رەنگە پێش گەیشتنی خۆشیان جانتاکانیان بگات بە هۆتێل، ئەمەش بۆئەوەیە حاجیان بەوپەڕی ئاسوودەیی گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ بڕیارە رۆژی 12ی ئایار یەکەم گەشت بەفرۆکە دەستپێبکات، بەپێی خشتەیەکی رۆژانە لەماوەی سێ رۆژ تەواوی حاجیان گەشت دەکەن بۆ وڵاتی سعودیە.
ئەمساڵ 5120 کەس لە شارەکانى هەرێمەوە بەمەبەستى ئەنجامدانى فەریزەى حەج سەردانى شارى مەککەى پیرۆز لە سعودیە دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە