2 کاتژمێر پێش ئێستا 18 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: گەرووی هورمز لە ژێر هیچ بارودۆخێكدا ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی

پەیام

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند: گەرووی هورمز لە ژێر  هیچ دۆخێكدا بۆ پێش جەنگ ناگەڕێتەوە.
 
عەلی نیكزاد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی ئێران (پەڕلەمان)، ڕایگەیاند: بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕێبەری باڵا و لەژێر هیچ بارودۆخێكدا گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی.

لە دیدارێكیدا بۆ ئاژانسی میهری وڵاتەكەی، عەلی نیكزاد وتیشی: بە فەزڵی خوای گەورە بە هۆی جەنگەوە بۆمان دەركەوت كە داخستنی گەرووی هورمز و بابولمەندەب كاریگەری لەسەر چارەكێكی ئابووری جیهان دەبێت. 

نیكزاد جەختیشی كردەوە كە بڕیار دراوە شوێنە ستراتیژییەكانی دیكەی وڵاتیش بە هەمان شێوازی ئەم گەرووە بەڕێوە ببرێن.

لە لایەكی دیكەوە جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران ڕەخنەی لە لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گرت و ڕایگەیاند: ئامارەكانی ترەمپ دەربارەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نادروستن. وتیشی: ترەمپ بانگەشەی بوونی 450 كیلۆگرام دەكات لە كاتێكدا ئاستی پیتاندنی 60% تەنها 400 كیلۆگرامە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای سەردانەكەی بۆ عومان گەڕایەوە پاكستان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەست بەدادگاییكردنی بەرپرسانی ڕژێمی پێشووى سووریا کرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی تایمز: زیاتر لە 600 كەشتی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز لە ژێر هیچ بارودۆخێكدا ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران کەسێکى بە تۆمەتى ئەندامبوون لە گرووپی چەکدار له‌سێداره‌ دا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ شەش گوندی باشووری لوبنان دەرکرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە شارێكی توركیای هەژاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی لەسەرمان بەردەوام بێت، هێزەکانمان وەڵامیان دەبێت

سەرەتا