1 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
لەمساڵدا بایی ٨٩ ترلیۆن دۆلار چەک و پێداویستی سەربازی کڕدراوە
پەیام
پەیمانگای ستۆکهۆڵم بۆ توێژینەوەکانی ئاشتی ڕایگەیاند، خەرجییە سەربازییەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی نوێ و بە بڕی ٢. ٨٩ تریلیۆن دۆلار تۆمارکراوە، کە ئەمەش یازدەیەمین ساڵە لەسەریەک ئەو ڕێژەیە بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ئەو پەیمانگایە، خەرجییە سەربازییەکان بە ڕێژەی %٢. ٩ زیادیان کردووە، ئەمەش وایکردووە تێکڕای بەرزبوونەوەی خەرجییەکان لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بگاتە %٤١. هۆکاری سەرەکیی ئەم هەڵکشانە بەردەوامەش بۆ هەڵگیرسانی جەنگەکان و تێکچوونی بارودۆخی جیۆپۆلیتیکی لە جیهاندا دەگەڕێتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەرچەندە واشنتۆن هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا کەمکردووەتەوە، بەڵام هێشتا ئەمریکا بە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی جیهان و خەرجییەکانی لە پەرەپێدانی توانای ئەتۆمی و چەکە تەقلیدییەکانی خۆیدا زیاد کردووە. شارەزایانی پەیمانگاکە پێشبینی دەکەن بەهۆی پلانە نوێیەکانی واشنتۆنەوە، ئەو خەرجییانە لە داهاتوودا زیاتریش ببن.
لەلایەکی دیکەوە، کیشوەری ئەوروپا ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی خەرجییە جیهانییەکان؛ بە جۆرێک خەرجییە سەربازییەکانی ئەم ناوچەیە لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە ڕێژەی %١٤ زیادیان کردووە. ئەم هەنگاوەی وڵاتانی ئەوروپا وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ تێکچوونی باری تەناهی و گومان لە متمانەپێکردنی ئەمریکا وەک هاوبەشێکی ناتۆ لێکدەدرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە