2 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
ئەڵمانیا: گەمارۆدانی گەرووی هورمز هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری لە لێکەوتە جیهانییەکانی گەمارۆدانی گەرووی هورمز دەدات و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە مۆسکۆوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە دابینکردنی ئاسایشی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە پرسێکی بایەخداری نێودەوڵەتییە.
یۆهان فادێفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند گەمارۆدانی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، ئاستی لاوازی و فشەڵیی زنجیرەی دابینکردنی پێداویستییە جیهانییەکان دەخاتە ڕوو. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە پەککەوتنی گواستنەوەی وزە و پەینە کیمیاییەکان، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی خۆراک لە سەرانسەری جیهاندا.
لەلایەکی دیکەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ، تیشکی خستە سەر گرنگیی ستراتیژیی ناوچەکە و ڕایگەیاند، دەستەبەرکردنی هاتوچۆی بێ مەترسی لە گەرووی هورمزدا تەنیا پرسێکی ناوچەیی نییە، بەڵکو بابەتێکی خاوەن گرنگیی جیهانییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە