1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
میدیای ئهمریكی: تڕهمپ بهردهوامبوونی گهمارۆكان به باشترین ڕێگا دهزانێت
بهپێی میدیای ئهمریكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئهو وڵاته، ڕێنماییی یاریدەدەرانی کردووە بۆ ئامادەکاریی "گەمارۆیەکی درێژخایەن" دژی ئێران، بە ئامانجی ناچارکردنی ئەو وڵاتە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، کە تاران ماوەیەکی درێژە ڕەتیدەکاتەوە.
ئاژانسی سی بی سی نیوزی ئهمریكی بڵاوی كردوهتهوه، لە کۆبوونەوەکانی ئەم دوایییەدا، بە تایبەت لە گفتوگۆکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی، ترامپ بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە گوشار خستنە سەر ئابووریی ئێران و هەناردەی نەوتەکەی. ئەمەش لە ڕێگەی گەمارۆیەکی توندەوە کە ڕێگری لە هەر جۆرە جووڵەیەکی بازرگانی لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتەوە دەکات.
بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ترامپ بژاردەی "گەمارۆدان"ـی وەک باشترین ڕێگە دەستنیشان کردووە؛ چونکە پێی وایە بژاردەکانی دیکە، وەک دەستپێکردنەوەی بۆردومان یان کشانەوە لە ململانێکان، مەترسیی گەورەتریان لێ دەکەوێتەوە.
سەرەڕای ئەم بڕیارە، بەردەوامیی گەمارۆکان بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕە جیهانییەکان و دابەزینی ئاستی جەماوەریی ترامپ لە ڕاپرسییەکاندا. ئەم دۆخە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پێگەی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان دروست کردووە و هاوکات ئاستی هاتوچۆی کەشتییەکانی لە گەرووی هورمز بۆ نزمترین ئاست دابەزاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە