2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
قائیمقامیهتی سلێمانی: چاودێری وردی نرخی سوتهمهنی دهكهین
پهیام
فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە و بڕیاری دا چاودێرییەکی وردی کوالیتی و نرخی سووتەمەنی بکرێت، بە مەبەستی ڕێگری لە هەر سەرپێچییەک و پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان.
لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت، لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی نەوت و کانزاکان، چاودێریی بازرگانی، نوێنەری ئاسایشی ئابووری، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و کۆمەڵەی بەنزینخانەکانی سلێمانی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ دۆخی سووتەمەنی لە شارەکەدا کرا و گفتوگۆ دەربارەی نرخ و کوالیتییەکەی گەنگەشە کرا.
قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت، سەرجەم لیژنە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بە وردی بەدواداچوون بۆ جۆری سووتەمەنییەکان بکەن. جەختیشی کردەوە کە پێویستە لە چوارچێوەی مەرج و ڕێنماییە کارپێکراوەکاندا، چاودێریی نرخەکان بکرێت و ڕێگری لە هەر جۆرە سەرپێچییەک بگیرێت کە زیان بە بەرژەوەندیی گشتی و بژێوی هاووڵاتیان دەگەیەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە