29/04/2026 411 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ند كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت


نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، هیوای سەرکەوتن بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو دەخوازێت لە پێکهێنانی حکومەتێکدا کە خواستەکانی گەلی عێراق بەدیبهێنێت و سەروەری و ئاسایشی وڵات بپارێزێت. 

نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، پاڵپشتیی خۆی بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو دەربڕی لە ئەرکی پێکهێنانی کابینەی وزاریی نوێدا. ئەمریکا هیوای خواستووە حکومەتی داهاتوو بتوانێت وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر. 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، نێردەی ئەمریکا جەختی لە هاوسۆزیی خۆی بۆ گەلی عێراق کردووەتەوە لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان، کە خۆیان لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق، بەهێزکردنی ئاسایش بۆ بنبڕکردنی تێرۆر و بنیاتنانی ئابوورییەکی گەشەسەندوو دەبیننەوە. 

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە واشنتن خوازیاری پێشخستنی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ بەغدا، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە مادی و کۆنکرێتییەکانی هەردوو گەلی ئەمریکا و عێراق دەستەبەر بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌روازه‌یه‌كی سنووریی له‌گه‌ڵ ئێران داخست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە، کوەیت و عێراق هێڵێکی کۆنی گواستنەوەی نەوت نۆژەن دەکەنەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وێڕای ڕەخنەكان، كۆشكی سپی پشتیوانیی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق نوێكردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە دادگای فیدراڵی تانە لە دژی جێگرانی زەیدی و وەزارەتە نوێیەكان درا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عەباس عەراقچی لە بەغدا: ئەمریکا ئاسایشی کەشتیوانیی لە کەنداودا تێکداوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌شد ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی ناو باره‌گاكه‌یانی له‌ به‌غدا بڵاو كرده‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    زه‌یدی: عێراق به‌ده‌ست كاریگه‌ریی ململانێكانی ناوچه‌كه‌وه‌ دەناڵێنێت

سەرەتا