پێش 1 هەفتە 647 جار خوێنراوەتەوە

ئەم هەفتەیە داهاتی ناوخۆ ڕادەست دەكرێت و هەفتەی داهاتوو مووچە دێت

پەیام:

مەرج و ڕێكارێكی دیكەی خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ‌ كرا و، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نیسانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت.

پەیامنێری پەیام لە بەغداد پێی ڕاگەیەندین، لەلایەن بەرپرسانی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمەوە داوا لە حكومەتی فیدراڵ كراوە بۆ ئەم مانگەیش لەبری 120 میار دیناری داهاتی ناوخۆ، بڕی داهاتی بەردەست ڕادەست بكرێت، ئەوەش بە پاساوی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەكەدا هەیە كە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی داهاتی نانەوتی بەتایبەت دەروازە سنوورییەكان.

بەپێی زانیارییەكانی پەیام، داهاتی ئەم مانگەی هەرێم لەنێوان 50 بۆ 60 ملیار دیناردایە و، وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرقاڵی تەواوكردنی ڕێكارەكانی ڕادەستكردنیەتی بە بەغداد. دوای دەربڕینی ڕەزامەندی لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بەو بڕە، پارەكە لە یەكدوو ڕۆژی داهاتوودا ڕادەست دەكرێت.

دوای ئەوەی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە پێشتر لەلایەن هەرێمەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ كرا، ئەمڕۆیش وەزارەتی نەوتی عێراق نووسراوی ڕادەستكردنی نەوتی ئاراستەی وەزارەتی دارایی كرد و بەوەش تەنیا ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی ماوە بۆ خەرجكردنی مووچە.

پەیامنێری پەیام لە بەغداد دەڵێت، حكومەتی فیدراڵ نەرمیی نوازندووە بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان سەرباری كەمیی داهاتی نانەوتی هەرێم، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەكە و، هاوكات وەكوو ڕێگەخۆشكردنێك بۆ ئاسانكاریی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ كورد.

بەپێی زانیارییەكانی پەیام، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە داهاتی ناوخۆی هەرێم ڕادەستی بەغداد دەكرێت و، هەفتەی ئایندەش وەزارەتی دارایی فیدراڵ مووچەی مانگی چواری هەرێم خەرج دەكات. ئەگەر ڕێكارەكان بەو شێوەیە بەڕێوە بچن، لە ڕۆژانی كۆتایی هەفتەی داهاتوودا مووچە دابەش دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تڕه‌مپ داوا له‌ چین ده‌كات هاوكار بێت بۆ كردنه‌وه‌ی هورمز

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: به داخستنی هورمز، خستنەڕووی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواین گوژمه‌ی مووچه‌ی مانگی چوار گه‌یشت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا