1 کاتژمێر پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
ئەو شاندەی هەڵەبجە كە لەگەڵ تەرمی ڕوقیە چوونە كەربەلا، گەڕانەوە
پەیام
قایمقامی هەڵەبجە و شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە دوای ئەوەی لەگەڵ تەرمی روقیە ڕافد چوونە پارێزگای كەربەلا، گەڕانەوە هەڵەبجە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆنامەوانیدا ڕایانگەیاند: هەڵوێستی خەڵكی هەڵەبجە و هەورامان بۆ خنكانی ئەو كچە 11 ساڵەی كەربەلا تا دۆزینەوەی تەرمەكەی كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی عێراق دروست كردووە.
قایمقامی هەڵەبجە ڕایشیگەیاند: پێشوازی و ڕێزێكی تایبەتمان لێ كراوە، پارێزگاری كەربەلاش بڕیاری داوە شەقامێكی سەرەكی شارەكەی بە ناوی هەڵەبجەوە ناو بنێت و بەمنزیكانەش دوو شاندی فەڕمیی پارێزگای كەربەلا دێنە هەڵەبجە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە