2 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سویسرا زۆر پێویست نەبوو
پەیام
ئێران لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سویسرا ڕایگەیاند: زۆر پێویست و بەپەلە نەبووە.
عەسری ئەمڕۆ، هەینی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمڕۆی سویسرای بۆ واژووكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكە و دەستپێكردنی دانوستانە تەكنیكییەكان ڕایگەیاند: بەو پێیەی یاداشتەكە پێشتر بە ئەلیكترۆنیی واژوو كراوە، كۆبوونەوەكە لەم كاتەدا سروشتێكی بەپەلەی نەبووە.
بەقایی لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایشیگەیاند: دانوستانەكانی تایبەت بە گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی وەستاوەتەوە سەر دەستكردن بە جێبەجێكردنی خاڵەكانی نێو یاداشتە لێكتێگەیشتنەکە و بەردەوامییش بە جێبەجێكردنی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئەوەی دواخستنی كۆبوونەوەكەی سویسرای ئاشكرا كرد و جەختیشی لە بەردەوامیی ڕێوشوێنەكان بۆ ڕێكخستنی كۆبوونەوەی نوێ لە ڕۆژانی داهاتوودا كردەوە.
ئەمەو بڕیار بوو ئەمڕۆ، هەینی، لە ناوچەی "بۆرگنستۆك"ی شاخاوی مەڕاسیمی واژووكردنی ڕێككەوتنی نێوان ئەمریكا و ئێران و هەروەها دەستپێكردنی دانوستانە تەكنیكییەكانی نێوان شاندی هەر دوو وڵات بەڕێوە بچێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی سویسرا هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەكەی ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە