2 کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم و عێراق لەسەر سیستمی گومرگیی ئەسیكۆدا ڕێك كەوتن

پەیام

هەرێم و بەغداد لەسەر جێبەجێكردنی سیستمی دیجیتاڵیی "ئەسیكۆدا" لە سەرجەم دەروازەكان ڕێك كەوتن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان دەستەی گشتی گومرگی عێراق و دەستەی گومرگی هەرێم تایبەت بە تاوتوێكردنی میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی سیستمی جیهانیی "ئەسیكۆدا" لە مەرزەكانی هەرێمی كوردستاندا، بە بەشداری  فالح ساری وەزیری دارایی عێراق لە بەغدا  بەڕێوە چوو و تێیدا هەر دوولا لەسەر جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیۆكدا و یەكخستنی سیستمی گومرگی ڕێك كەوتن.

لە كۆبوونەوەكەدا، لایەنەكان گفتوگۆیان لەسەر لایەنە تەكنیكی و كارگێڕییەكان و ئەزموونی دەروازە فیدراڵییەكان لە گۆڕانی دیجیتاڵیدا كرد، بە مەبەستی یەكخستنی داتا و زانیارییەكان لەنێوان هەردوو لادا و و دواتر واژۆیان لەسەر نووسراوێكی هاوبەش كرد كە كۆمەڵێك ڕاسپاردە و ڕێكاری جێبەجێكردنی سیستمەكەی تێدایە و بڕیارە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری بكرێت تاوەكو ڕێكارە یاساییەكانی تەواو بكرێت. 

بەپێی ڕێككەوتنەكە، لیژنەیەكی هاوبەش بۆ چاودێری دەروازە نافەرمییەكان پێكدەهێنرێت و زمانی كوردیش بۆ ناو سیستمە نوێیەكە زیاد دەكرێت. 

هەروەها بڕیارە گومرگی فیدراڵی خولی ڕاهێنانی تایبەت بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكاتەوە تاوەكو بە شێوەیەكی زانستیانە مامەڵە لەگەڵ سیستمەكە بكەن.

بەشێكی تری ڕێككەوتنەكە ئاماژە بەوە دەكات كە هەرێم دەسەڵاتی تەواوی دەبێت لە تۆماركردنی كۆمپانیاكانی خۆی لەناو سیستمی ئەسیكۆدادا.

 سەبارەت بە پرسەكانی داهات، باج، لێخۆشبوون و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیار درا لە ڕێگەی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراقەوە یەكلایی بكرێنەوە، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ ڕێكخستنەوەی تەواوەتی پەیوەندییە داراییەكان و یەكخستنی ڕێكارەكان لە سەرانسەری وڵاتدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم و عێراق لەسەر سیستمی گومرگیی ئەسیكۆدا ڕێك كەوتن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لێكتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزاند

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەحمەدی حاجى ڕەشید: پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەخرێتە پڕۆژە یاساى بودجەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیاكانی ئێران: گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرا

سەرەتا