2 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
بازاڕی وزه له نێوان دابه‌زینی نرخ و مه‌ترسییه‌كانی داخرانی گه‌رووی هورمزدا
نرخی نه‌وت به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی واشنتن و تاران بۆ گه‌یشتن بە ڕێككەوتنێكی نوێ و كۆتاییهێنان به جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست دابەزی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له دوایین مامه‌ڵه‌كاندا به‌های نه‌وت به ڕێژه‌ی 8% دابه‌زی.
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ نزیكه‌ی 99 دۆلار و نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش بۆ 93 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابه‌زین. ئه‌م گۆڕانكارییه دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مریكا پێشنیازێكی نوێی بۆ كردنه‌وه‌ی تدریجیی گەرووی هورمز خستووه‌ته ڕوو و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاران له ڕۆژانی داهاتوودا وه‌ڵامی هه‌بێت.
جه‌نگی ئه‌م دواییه بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهانی تووشی شڵەژان كردووه، به‌تایبه‌ت كه له كۆتایی مانگی شوباته‌وه ئه‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه ستراتیژییه به‌هۆی گەمارۆی دوولایەنەی تاران و واشنتنه‌وه به‌ڕووی هاتوچۆی كه‌شتییه‌كاندا داخراوه. ئێستا گه‌رووه‌كه نیمچه چۆڵه و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت هێشتا به گومانه‌وه له دۆخه‌كه ده‌ڕوانن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه كۆتایی به هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی بهێنێت و گه‌مارۆكان هه‌ڵگرێت، ئه‌گه‌ر تاران مه‌رجه‌كان قبووڵ بكات، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه كه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن نه‌كرێت، هێرشه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه. هاوكات تره‌مپ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی، په‌نا بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له ژێر بنكه سه‌ربازییه‌كان ببات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هیوایانه، شاره‌زایانی بازاڕی وزه پێیان وایه دابه‌زینی نرخه‌كان "خۆشباوەڕییەکی پێشوەختەیە" و ته‌نیا كردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌توانێت سه‌قامگیری بۆ بازاڕ بگه‌ڕێنێته‌وه، كه تا ئێستا ئه‌وه وه‌ك ئه‌گه‌رێكی دوور له واقیع ده‌بینرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە