2 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل كوژرانی فهرماندهیهكی سهربازی له لوبنان ڕاگهیاند
سوپای ئیسرائیل کوژرانی ئەحمەد (مالیک) بەلووت، فەرماندەی هێزی ڕەزوان و یەکەی بژاردەی حزبوڵڵای لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری بەیرووت ڕاگەیاند، هاوکات ١١ کەسی دیکەش لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان کوژران.
سوپای ئیسرائیل و سەرۆکوەزیرانی ئهو قهوارهیه بنیامین نەتەنیاهۆ بە هاوبەشی لەگەڵ وەزیری بەرگری، کوژرانی ئەحمەد بەلووت (ناسراو بە مالیک بەلووت) فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی "هێزی ڕەزوان" ی حزبوڵڵایان لە هێرشێکی ئاسمانیی ورددا بۆ سەر ناوچەی غوبێری لە باشووری بەیرووت پشتڕاستکردەوە. ئەم هێرشە کە ئێوارەی چوارشەممە ئەنجامدرا، یەکەم بۆردومانی ئیسرائیل بوو بۆ سەر پایتەختی لوبنان لە دوای نزیکەی مانگێک.
هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەدا، وەزارەتی تەندروستی لوبنان کوژرانی لانی کەم ١١ کەسی دیکەی لە ئەنجامی زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە ڕاگەیاند. ئەم پەرەسەندنە سەربازییانە لە کاتێکدایە کە هەردوولا یەکتری بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن، کە لە ١٧ی نیسانی ڕابردووەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە میانی سەردانێکیدا بۆ باشووری لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە هەموو دەرفەتێک بۆ لاوازکردنی حزبوڵڵا دەقۆزنەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ وەشاندنی گورزی نوێ و ئەنجامدانی هێرش دژی ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە