پێش 2 هەفتە 318 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئامادەین پێداویستییەکانی ئەو کەشتییانە دابین بکەین کە لە هورمز و ئاوەکانی ناوچەکەدان

دامەزراوەی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ کاپتنی کەشتییە بازرگانییەکانی ناو گەرووی هورمز و سنووره‌ ئاوییەکانی ناوچەکە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد بەندەرەکانی ئێران ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە گشتییەکانی دەریاوانی، پشتیوانی تەکنیکی، دابینکردنی پێداویستییەکانی خواردن و خزمەتگوزاریە تەندروستی و پزیشکییەکان.

 لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هەموو ئەو کەشتیانەی لە سنووره‌ ئاوییەکانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە، بەتایبەت ئەو كه‌شتیانەی لە سنووره‌ ئاوییه‌كانی ئێران و ناوچەکانی لەنگەرگرتندان، لە کاتی پێویستدا دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکانی وەک دابینکردنی پێداویستی خواردن، سووتەمەنی، خزمەتگوزاریە تەندروستیی و پزیشکییەکان و کەرەستە ڕێپێدراوەکان بۆ چاککردنەوەی پێویست.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ کە ئەم پەیامە لە ڕێگەی تۆڕەکانی پەیوەندی دەریایی و سیستمەکانی VHF لە ناوچەکەدا، ڕۆژانە سێ جار و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بڵاو دەکرێتەوە.

سەرۆکی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ چواری ئایار ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد بوو کە بە مەبەستی دابینکردنی پاسەوانی بۆ ئەو کەشتیە بازرگانیانەی سەربە وڵاتانی بێلایەنن و لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە، پرۆژەی ئازادی دەست پێدەکەن، له‌به‌رئه‌وه‌ی کەشتیەکان کەمی خواردن و پێداویستیە سەرەکییەکان هەیە و ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەش مرۆییه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیایه‌كی فڕۆکەوانی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لەگەڵ عومان کار لەسەر پیادەکردنى میکانیزمێکى نوێ بۆ گەرووی هورمز دەکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەرەتا