2 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا.. نرخی بهنزین گهیشتوهته بهرزترین ئاست
نرخی بەنزین لە ئەمریکا بەرزترین ئاستی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد، ئەمەش بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکان لە گەرووی هورمز و ناڕەزایەتیی ناوخۆیی بەرانبەر جەنگی ئێران، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ بۆ چوار دۆلار و ٥٠ سهنت.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی ئەمریکی، ئەمڕۆ چوارشەممە تێکڕای نرخی یەک گاڵۆن بەنزین گەیشتووەتە چوار دۆلار و ٥٠ سهنت. ئەم نرخە بەرزترین ئاستە کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرابێت، لە کاتێکدا پێش دەستپێپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی شوباتدا، تێکڕای نرخەکە تەنها سێ دۆلار بوو.
هۆکاری سەرەکیی ئەم هەڵکشانی نرخە بۆ داخراویی گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە، کە وەک خوێنبەری سەرەکیی بازرگانیی نەوت لە جیهاندا دادەنرێت و تا ئێستا هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کردنەوەی نییە. ئەم دۆخە بارگرانییەکی زۆری بۆ شۆفێرانی ئەمریکی دروست کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕاپرسییەکان دەریانخستووە کە جەنگی ئێران لە ناوخۆی ئەمریکادا جەماوەری نییە و زۆرینەی هاووڵاتییان دژایەتی خۆیان بۆ ئەو جەنگە دەربڕیوە، بەتایبەت کە ئامانجەکانی جەنگەکە بۆ شەقامی ئەمریکی ناڕوونن و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بژێوی و نرخی سووتەمەنی هەبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە