1 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر بازرگانێك نرخ گران بكات سزا دەدرێت
پەیام
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند: هەر بازرگانێك نرخ گران بكات و قۆرخكاری بكات ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە و لە ئەگەری دووبارە بوونەوە شوێنەكەی دادەخرێت.
بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی، ڕایگەیاند قۆرخكاران سزدا دەدرێن و سزاكان بەپێی جۆری سەرپێچییەكە دەبێت؛ سزای ماددی لە 50 هەزار دینارەوە دەست پێدەكات و لە حاڵەتی گەورەتردا دەگاتە پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار، كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بەسەر خاوەنكاردا دەسەپێندرێت.
هەروەها جەختی كردەوە كە لە كاتی دووبارەكردنەوەی دەستبەجێ شوێنە بازرگانییەكە دادەخرێت.
هەموو ساڵێک لە سەروبەندى نزیکبوونەوەى هەردوو جەژنى ڕەمەزان و قوربان لە شارەکانى هەرێم بەشێک لە دوکاندار و بازرگانەکان نرخى شتومەک و کاڵاکانیان بەرزدەکەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە