2 کاتژمێر پێش ئێستا 190 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێكی باڵای ئێران: لە بەرژەوەندى ئەمریکایە بە گەمژەیی ڕەفتار نەکەن

پەیام

بەرپرسێكی ئێرانی دەڵێ: لە ئەمڕۆوە دانبەخۆداگرتن تەواوبووە و كاتیش لە بەردەم بەرژەوەندییەکانی ئەمریكا كۆتایی هاتووە، باشترە بە گەمژەیی ڕەفتار نەکەن.

ئیبراهیم ڕەزایی وتەبێژی لیژنەی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی لە ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران (پەڕلەمان) ڕایگەیاند: لە ئەمڕۆوە قۆناغی دانبەخۆداگرتن تەواو بوو.

لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس، ئیبراهیم ڕەزایی ڕایگەیاند: هەر هێرشێك بۆ سەر كەشتییەكانی ئێران بە توندی و یەكلاكەرەوە هێرش دەكرێتەوە سەر كەشتی و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا.

ئاماژەی بەوەش دا، كە كات لەبەردەم بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا كۆتایی هات، لە بەرژەوەندییشیانە بە گەمژەیی ڕەفتار نەكەن و خۆیان لەو زەلكاوەی تێ كەوتوون زیاتر گیر نەكەن.
 
ئەو بەرپرسەی ئێران ڕوو بە ئەمریكییەكان ڕایشیگەیاند: باشترین بژاردە ڕادەستبوون و سازشكردنە و پێویستیشە لەسەریان خۆیان لەگەڵ سیستمی نوێی ناوچەكە بگونجێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    موجتەبا خامنەیی فەرمانی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریكا و ئیسڕائیل دەردەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران: لە بەرژەوەندى ئەمریکایە بە گەمژەیی ڕەفتار نەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی دانوستانەكانی ئیسلاماباد دەست پێبكەنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل هانی ئەمریكا دەدات هێرش بكاتەوە سەر ئێران و ترسى لە ڕێککەوتنیان هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وردەكاری برینداربوونی موجتەبا خامنەیی و كوژرانی هاوسەرەكەی ئاشكرا كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: سیاسەتی داگیركاری و چەوساندنەوە لە داهاتوودا نامێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دواى چەند پێکدادانێک، دۆخى گەرووى هورمز لەئێستادا ئارامبووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دادی توركیا: كاتی ئەوە هاتووە پڕۆسەی چارەسەریی ببێتە یاسا

سەرەتا