09/05/2026 262 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان: لەم قۆناغەدا هاریكارییمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بەردەوام دەبێت

پەیام

سەرۆككۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت: لەم قۆناغەدا هاریكارییمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ، شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لە كۆشكی دۆڵمەباغچە پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان كرد.

لەوبارەوە، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڵاوی كردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆككۆمار نیگەرانیی خۆی بە هۆی هێرشەكان بۆ سەر عێراق لە ناویدا هەولێر لە میانی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران دەربڕی و پاراستنی عێراقی بۆ هەموو ناوچەكە بە گرنگ لە قەڵەم داوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بە پێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا سەرۆكی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە: لەم قۆناغەدا هاریكارییمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

سەرۆككۆماری توركیا بێ ئەوەی ئاماژە بە كابینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكات كە ساڵێك و شەش مانگە هەڵبژاردن كراوە كابینەكەی پێك نەهێنراوە، هیوای خواستووە هەرچی زووە حكوومەتی نوێی عێراق پێك بێت و لە خزمەت یەكێتیی و یەكگرتوویی خەڵكەكەیدا بێت.
سەرۆككۆماری توركیا جەخت و پێداگرییشی لەسەر بەئاكامگەیاندنی قۆناغی "توركیای بێ تیرۆر" كردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

سەرەتا