1 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە
پەیام
ِرێكخراوی تەندروستی جیهانی دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی "دوورگەكانی كەناری" و "جیهان" كە ڤایرۆسی "هانتا" ی سەر كەشتییە گەشتیارییەكە مەترسییەكی كەمی هەیە و نابێتە هۆی سەرهەڵدانی پەتایەكی نوێی وەك كۆرۆنا.
تێدرۆس ئەدهانۆم گیبری سۆس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕایگەیاند، كە نیگەرانییەكانی خەڵك بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لێكدانەوەی بۆ دەكرێت، بەڵام ڤایرۆسی هانتا جیاوازە و وەك كۆرۆنا یان ئەنفلۆنزا بڵاونابێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد، كە مەترسییەكە هەم لەسەر ئاستی جیهانی و هەم بۆ دانیشتووانی "دوورگەكانی كەناری" زۆر كەمە، بەهۆی ئەو ڕێكارانەی ئیسپانیا بۆ چۆڵكردنی كەشتییەكە گرتوویەتیە بەر.
لە لایەكی ترەوە، ماریا ڤان كیرخۆڤ، بەرپرسی ئامادەكاری بۆ پەتاكان لە ڕێكخراوەكە، جەختی كردەوە، كە ئەمە سەرەتای پەتایەكی جیهانی نییە و گواستنەوەی زۆر دەگمەنە و تەنیا لە ڕێگەی بەركەوتنی زۆر نزیك و درێژخایەنەوە لە شوێنە داخراوەكاندا ڕوودەدات.
لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، كەشتییەكی گەشتیاری كە هاووڵاتیانی وڵاتە جیاوازەكانی تێدایە ڤایرۆسی "هانتا" تێیدا بڵاو بوەوە و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەست دا و وڵاتانیش هەوڵی گواستنەوەی هاووڵاتانی خۆیان دەدەن لەسەر كەشتیەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە