2 کاتژمێر پێش ئێستا 150 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپرسییەك: زۆرینەی ئەمریكییەكان لە سیاسەت و بڕیارەكانی ترەمپ ناڕازین

پەیام
 
ئەنجامی ڕاپرسییەكی نوێ دەریدەخات كە زۆرینەی دەنگدەرانی ئەمریكا نیگەرانن لە سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ و سەریان سوڕماوە لە هەنگاوەكانی دروستكردنی جەنگ لەگەڵ ئێران و دروستكردنی پشێوی بۆ جیهان. 
 
بەگوێرەی ڕاپرسییەك كە ڕۆژنامەی "فایننشال تایمز" ئەنجامی داوە، سەدا 58ی دەنگدەرانی ئەمریكا ناڕەزایی توندیان بەرانبەر بە شێوازی بەڕێوەبردنی قەیرانی جەنگ لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دەربڕیوە. 

ئەم ئامارانە ئاماژە بەوە دەكەن، كە زۆرینەی كۆمەڵگەی ئەمریكی لەگەڵ ئەو ستراتیژەدا نین، كە سەرۆك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران پەیڕەوی دەكات، ئەمەش لە كاتێكدایە، كە گرژییەكان لە ناوچەكەدا بەردەوامییان هەیە.

لەلایەكی دیكەوە، ڕاپرسییەكە ئاشكرای كردووە، كە ناڕەزایەتییەكان تەنانەت كۆماریەكانیشی گرتووەتەوە، بە جۆرێك 20%ی دەنگدەرانی ئەو پارتە دژایەتی خۆیان بۆ سیاسەت و بڕیارەكانی ترەمپ لەم جەنگەدا نیشان داوە. 

ئەم پاشەكشەیە لە پشتگیری جەماوەری، بەتایبەت لە ناو لایەنگرانی خودی پارتەكەدا، وەك نیشانەیەكی مەترسیدار بۆ ئیدارەی ئەمریكا لەقەڵەم دەدرێت كە لە لایەن زۆرینەی پێكهاتە سیاسی و جەماوەرییەكانەوە ڕەخنەی لێ دەگیرێت، ئەوە لە كاتێكدایە كە بڕیارە لە مانگی 11دا هەڵبژاردنی نیوەیی بەڕێوە بچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    پوتین ئامادەیی نیشان دەدات بۆ بینینی زێلێنسكی و واژۆكردنی كۆتایهێنان بە جەنگ

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپرسییەك: زۆرینەی ئەمریكییەكان لە سیاسەت و بڕیارەكانی ترەمپ ناڕازین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری ئەڵمانیا: ئامانجی ئەوروپی و ئەمریكی بەرامبەر ئێران یەكگرتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: بەرپرسیارێتی ئەنجامە ئازاربەخشەكان لە ئەستۆ دەگرم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: سەربازەكانمان ڕووبەڕووی هێزێك دەبنەوە كە ناتۆ پشتیوانیی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گۆڤارێكی ئەمریكی: ترەمپ زۆر بە تاسەیە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فاو: مانگی ڕابردوو نرخی خۆراك بە ڕێژەی دوو لە سەد بەرز بووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هێرشەکەى سەر ئێران لێدانێكی سووك بووە و ئاگربەست بەردەوامە

سەرەتا