1 کاتژمێر پێش ئێستا
195 جار خوێنراوەتەوە
سی ئێن ئێن: تڕهمپ داوا له چین دهكات هاوكار بێت بۆ كردنهوهی هورمز
پهیام
تۆڕی (CNN) ئاشکرای دەکات کە دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جین پینگ، داوای گوشار خستنە سەر ئێران دەکات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، لە بەرانبەردا پەکین دۆسێی تایوان وەک کارتی فشار بەکاردەهێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی (CNN) کە لە بەرپرسانی ئەمریکی و سەرچاوە چینی و هەرێمییەکانەوە دەستی کەوتووە، پێشبینی دەکرێت دۆناڵد ترەمپ داوا لە سەرۆکی چین بکات هەژموونی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ناچارکردنی تاران بە مەبەستی کردنەوەی گەرووی هورمز و واژووکردنی ڕێککەوتنێکی ئاشتی گونجاو. ئەم هەنگاوەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە چاودێران نیگەرانن لەوەی پەکین زۆرترین کارتی فشاری لەبەردەستدا بێت.
لە بەرانبەر ئەم داواکارییانەی واشنتندا، پێشبینی دەکرێت شی جین پینگ ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت لە دۆسێی تایواندا؛ بەتایبەت هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە. سەرەڕای ئەم نیگەرانییانە، سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چاوەڕوانی هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر تایوان ناکرێت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، چین ئامادەیی نیشانداوە کە بازاڕە ناوخۆییە گەورەکەی و باڵادەستییەکەی لە دابینکردنی کەرەستە خاوە دەگمەنەکاندا وەک چەکێکی ئابوری بەکاربهێنێت. ئامانجی سەرەکی پەکین لەم فشارانە، ناچارکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ سووککردنی ئەو کۆت و بەندانەی خراونەتە سەر هەناردەکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ چین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە