2 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
له باشووری لوبنان پێكدادانی چڕ بهردهوامه
حزبوڵڵاى لوبنانى هێرشێکى فراوانى کردە سەر باکوورى قەوارەى زایۆنى و میدیاکانى زایۆنى وردەکاریی ئەو هێرشەیان بڵاوکردەوە.
میدیاکانى زایۆنى وردەکاریی ئەو هێرشەیان بڵاوکردەوە لەلایەن حزبوڵڵاوە بۆ سەر باکوورى قەوارەى زایۆنى ئەنجام درا و بە ژمارەیەک مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر پێگە سەربازییەکان.
ڕۆژنامەى جیرۆزالیم پۆست لەزارى سەرچاوەیەکى ئەمنى بڵاویکردەوە: حزبوڵڵاى لوبنانى فراوانترین و بەهێزترین هێرشى لە ڕێگەى مووشەک و درۆنەوە بۆ سەر ناوچەکانى باکوورى قەوارەى زایۆنى ئەنجام داوە.
ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشکرد مووشەکەکانى حزبوڵڵا لە نزیک سەربازانى زایۆنى کەوتوەتەوە و دوو سەرباز برینداربوون و ئاگر لە پێگەیەکى سەربازیی کەوتوەتەوە.
بەوتەى سەرچاوەکان حزبوڵڵاى لوبنانى ژمارەیەک درۆنى بەچەند قۆناغێک بەرەو هەمان ئامانج لە باکوورى قەوارەى زایۆنى هەڵداوە و ئەوەش بە هێرشێکى ڕێکخراو و بێ وێنە ناوبراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە