1 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
دواین گوژمهی مووچهی مانگی چوار گهیشت
بەغدا دوایین گوژمەی مووچەی مانگی نیسانی ڕەوانەی هەرێم کرد، کە زیاتر لە ٩٦١ ملیار دینارە؛ هاوکات وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ١٦ ملیار دینار شایستەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی لە تەمویلەکە بڕیوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. بڕی پارەی نێردراو بریتییە لە ٩٦١ ملیار و ٧٣٦ ملیۆن دینار.
سەبارەت بە وردەکاریی ناردنی پارەکە، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بهوه کردووە کە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، حکوومەتی فیدراڵ تەواوی شایستە داراییەکانی نەناردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بڕی ١٦ ملیار و ٦٢٤ ملیۆن و ٨١٤ هەزار دینار لە تەمویلی ئەم مانگە بڕدراوە، کە تایبەت بووە بە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە