2 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
ڕاپۆرته ههواڵگرییهكان: ئێران توانا مووشهكییهكانی خۆی ڕێكخستوهتهوه
پهیام
هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانى ئەمریکا ئاشکراى دەکات ئێران زۆرینەى توانا مووشەکیەکانى بەدەست هێناوەتەوە
ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە: بەپێى هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییە نهێنیەکانى ئەمریکا دەرکەوتووە ئێران زۆرینەى توانا مووشەکیەکانى بەدەست هێناوەتەوە سەربارى ئەو گورزە سەربازییانەى لەجەنگدا بەرى کەوتووە و ئەوەش ئاماژەیەکە لەسەر تواناى تاران بۆ دووبارە بەدەستهێنانەوەى ژێرخانە سەربازییەکەى بەخێرایی.
ڕۆژنامەى نیویۆک تایمز لە زارى چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکرد: ئێران تواناى کارپێکردنى ٣٠ پێگەى مووشەکى لە کۆى ٣٣ پێگە بە درێژایی گەرووى هورمز بەدەستهێناوەتەوە کە ئەو پێگانە بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنەوە و هەڵدانى مووشەک لە ڕێگەى سەکۆى گەڕۆک.
بەپێى هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکان تائێستا تاران پارێزگارى لە نزیکەى ٧٠%ى سەکۆ مووشەکیە گەڕۆکەکان و ئەمبارى مووشەکەکانى کردووە کە پێش جەنگ هەیبووە.
ئەو زانیارییە هەواڵگرییانە لەبارەى تواناکانى ئێرانەوە پێچەوانەى لێدوانەکانى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکایە کە باس لەوەدەکات بەهۆى هێرشەکانیانەوە تواناى ئاسمانى و دەریایی ئێرانیان لەناوبردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە