1 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
تائێستاش زۆرێك لە نەخۆشان بۆ چارەسەر لە هەڵەبجەوە ڕوو لە سلێمانی دەكەن
پەیام
كەرتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە كەموكوڕیی هەیە لە بینا و ژمارەی كارمەندانی تەندروستی و پەرستار، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە نییە كارمەندانی تەندروستی بۆ هەڵەبجە دابمەزرێنێت.
سەندیكای كارمەندانی تەندروستی دەڵێت تەندروستی هەڵەبجە پێویستی بە سەدان كارمەندی دیكەیە بۆ پڕكردنەوەی كەموكوڕییەكان و تائێستا كەرتی تەندروستی هەڵەبجە بێبەشە لە چەندین بەشی پزیشكی لەوانە سوتاوی و چاودێریی چڕ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە