7 کاتژمێر پێش ئێستا
226 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا داوا له هاووڵاتیانی دهكات گهشت بۆ ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست نهكهن
پهیام
سوپای پاسدارانی ئێران ئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکای لە ئوردن و بەحرێن ڕاگەیاند، هاوکات واشنتۆن هۆشدارییەکی ئەمنیی بۆ هاووڵاتییانی سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کرد کە سیستەمێکی ڕاداریی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆکەیەکی جەنگیی لە جۆری F-15یان لەناو بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە ئوردن تێکشکاندووە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە وەک وەڵامێک بۆ هێرشکردنە سەر وێستگەی ئەتۆمیی دارخوێن لە ناوخۆی ئێران، ژێرخانی تەکنەلۆجیی کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریکییان لە بەحرێن بە مووشەکی کروز کردووەتە ئامانج.
لە بەرانبەردا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی ئاڕاستەی هاووڵاتییانی کرد و ڕایگەیاند بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، دۆخی ئەمنی بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە و ئەگەری پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراو هەیە. وەزارەتەکە داوای لە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی ناوچەکە کرد کە وشیاریی بەرزیان هەبێت و ئامادەکاری بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بكهن.
هاوکات واشنتۆن ئامۆژگاریی ئەو هاووڵاتییانەی کرد کە لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن چاو بە بڕیاری گەشتکردن یان تێپەڕبوون بە ناوچەکەدا بخشێننەوە. ئەم هەڵوێستە پاش ئەوە هات کە چەندین دامەزراوەی دیپلۆماسیی ئەمریکی، لە ناوەوە و دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرانە ئامانج، و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی دەرەوە، ئەگەری هەیە ئێران لەسەر ئاستی جیهان هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە