7 کاتژمێر پێش ئێستا
360 جار خوێنراوەتەوە
لە هەولێر نرخی بەنزین کرایە ٨٥٠ دینار و لە سلێمانیش بە هەمان نرخی خۆیەتى و دانەبەزیوە
پەیام
دواى ئەوەى دوێنێ بە بڕیارێکی لەناکاو نرخی بەنزین دابەزێنرا و بڕیاردرا بەنزینخانەکان بەنزین بە زیاتر لە ٨٥٠ نەفرۆشن، زۆرینەى بەنزینخانەکانى هەولێر پابەندی بڕیارەکەن و لە سلێمانى و هەڵەبجەش پابەندی بڕیارەکە نابن.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، هیچ بەنزینخانەیەک بۆی نییە لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە ٨٥٠ دینار زیاتر بفرۆشێت، بە پێچەوانەوە بەرەوڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
لە هەولێر، پارێزگار ڕایگەیاند ٢٦٦ بەنزینخانە پابەندی بڕیارەکە بوون و نرخەکانیان کەمکردووەتەوە. هەروەها ئاماژەی پێ کرد کە داوایان لە پاڵاوگەکانی هەولێر کردووە سووتەمەنی بە ٨٥٠ دینار دابین بکات، بەڵام ڕوونی نەکردەوە بەنزینخانەکان چۆن بە هەمان نرخی کڕین بەنزین دەفڕۆشن و قازانجیان لە کۆیدا دەبێت.
لە بەرانبەردا، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕەتیکردەوە پابەندی ئەم بڕیارە ببن و ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەنزینەکەیان بە زیاتر لە ٨٥٠ دینار کڕیوە، جێبەجێکردنی دیاریکردنی نرخەکە دەبێتە هۆی زیانێکی زۆری دارایی بۆ خاوەن بەنزینخانەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە