1 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
ناوچەی گەشتیاریی شەمێران بەهۆی زۆریی خاشاك و پاشماوەكانەوە بووەتە زبڵخانە
پەیام
ناوچەی گەشتیاریی شەمێران بەهۆی كەمتەرخەمیی بەشێك لە گەشتیارانەوە بووەتە زبڵخانە، زۆریی خاشاك و پاشماوەكان كە سەیرانكەران لەدوای خۆیان جێی دەهێڵن، ژینگەی ئەو شوێنە گەشتیارییە و دەریاچەی دەربەندیخانی بەگشتی پیس كردووە.
دانیشتووان و گەشتیاران باس لە كەمیی خزمەتگوزاری و نەبوونی پلانێك بۆ پاكڕاگرتنی ناوچەكە دەكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە چالاكانی ژینگە خۆبەخشانە هەوڵی پاككردنەوەی ناوچەكە دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە