2 کاتژمێر پێش ئێستا 202 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا پاداشت بۆ دەستگیركردنی سیخوڕێكی تاران تەرخان دەكات

پەیام

ئێف بی ئای پاداشت بۆ دەستگیركردنی مۆنیكا ویت دادەنێت، كە ئەفسەرێكی پێشووی ئەمریكایە و تۆمەتبار كراوە بە سیخوڕیكردن بۆ ئێران و ئاشكراكردنی نهێنییە سەربازییەكان.

نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریكا (FBI) ڕایگەیاند، بڕی 200 هەزار دۆلار وەك پاداشت دەدرێتە هەر كەسێك زانیاریی ورد لەسەر مۆنیكا ویت بدات، كە كارمەندێكی پێشووی هەواڵگریی هێزی ئاسمانی بووە. 

مۆنیكا لە نێوان ساڵانی 1997 تا 2008 لە سوپا كاری كردووە و دواتریش وەك بەڵێندەر تا ساڵی 2010 بەردەوام بووە، كە بەهۆی پلەكەیەوە دەستی بە نهێنییەكی زۆری دەوڵەت گەیشتووە.

بەپێی تۆمەتەكان، مۆنیكا لە ساڵی 2013 بەرەو ئێران هەڵهاتووە و لەوێوە ناوی ڕاستەقینەی چەندین سیخوڕی نهێنیی ئەمریكای بۆ تاران ئاشكرا كردووە. 

ئەم كارەیش مەترسیی گەورەی بۆ سەر گیانی كارمەندە ئەمریكییەكان و خێزانەكانیان لە دەرەوەی وڵات دروست كردووە. 

مۆنیكا ویت لە ساڵی 2019وە لەلایەن دادگای فیدراڵیی واشنتنەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا بێسەروشوێنە. هاوكات چوار هاووڵاتیی ئێرانیش لە هەمان دۆسیەدا بە تۆمەتی هاككردن و دزینی زانیاریی ئەلیكترۆنی تۆمەتبار كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا پاداشت بۆ دەستگیركردنی سیخوڕێكی تاران تەرخان دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دیدارەکەیاندا جی پینگ بە متمانەبەخۆبوون و ترەمپ بە ناسەقامگیری دەركەوتن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانى هیندستان بۆ چارەسەری گرفتی وزە سەردانی چەند وڵاتێك دەكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا مووچەی ئەندامەكانی لە كاتی پەككەوتنی حكومەت ڕادەگرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەكین و واشنتن لەسەر چارەنووسی ئێران و ئاسایشی گەرووی هورمز ڕێك كەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل له‌ واشنتۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

سەرەتا