15/05/2026 701 جار خوێنراوەتەوە

بە هەورەبرووسكە سێ‌ كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست دا

پەیام 

سێ‌ كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە هەورەبرووسكە گیانیان لەدەست دا، دووان لەوانە كوڕ و باوكێكن.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی سەرسیان سەر بە قەزای دوكان، خێزانێكی پێنج كەسی كە بۆ گەیشت و سەیران چووبوونە ناوچەكە، هەورەبروسكە لێی دان، بەهۆیەوە باوك و كوڕێك گیانیان لەدەست دا و كوڕێكی دیكەشیان بریندار بوو، دایك و منداڵێكی ساوا لە ڕووداوەكەدا ڕزگاریان بوو.

پەیامنێری پەیام پێی ڕاگەیاندین، ئەو خێزانە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا بوون كە هەورەبرووسكەكە لێی داون.

هەر ئەمڕۆ لە گوندی هەنارانی خواروو لە نزیك هەواری شار لە سلێمانی، پیاوێكی تەمەن 43 ساڵ بە ناوی خەسرەو ئەنوەر، بە هەورەبرووسكە گیانی لەدەست دا.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، سبەی شەممە، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دابەزن و لە كاتەكانی دوانیوەڕۆوە جارێكی تر تاوەباران و هەورەبرووسكە لە زۆربەی ناوچەكان دەست پێ بكاتەوە، بۆیە داوا دەكرێت هاووڵاتیان نەچنە ناوچە شاخاوی و دەشتەكان كە مەترسیی لێدانی هەورەبروسكەیان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

سەرەتا