پێش 3 هەفتە 228 جار خوێنراوەتەوە

سعوودیە: چوارشەممە 27ی ئایار یەکەم ڕۆژى جەژنی قوربان دەبێت

پەیام 

دادگای باڵای سعوودیە سبەی، دووشەممەی بە یەكەم ڕۆژی مانگی "زیلیحیجە" دیاریی كرد و بەو پێیەش ڕۆژی 26ی ئایار ڕۆژی عەرەفە و ڕۆژی چوارشەممە 27ی ئایار جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت. 

لە ڕاگەیەنراوێكی فەڕمییدا، دادگای باڵای سعودییە ئاماژەی بەوە كرد "دوای ئەوەی لەلایەن چەندین شایەتحاڵی دادپەروەر و باوەڕپێكراوەوە بینینی مانگی مانگی زیلحیجە پشتڕاست كرایەوە، بڕیار درا كە سبەینێ دووشەممە 18ی ئایار، وەك یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجەی ساڵی 1447ی كۆچی ڕابگەیەنرێت، ئەم دیاریكردنە وەك بنەمایەك بۆ دیاریكردنی مەراسیمەكانی حەج و ڕۆژانی جەژن لە جیهانی ئیسلامیدا پەیڕەو دەكرێت".
 
بەپێی بڕیارەكەی دادگا، ڕۆژی وەستان لە كێوی عەرەفە دەكەوێتە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو كە دەبێتە نۆی زیلحیجە و هاوتایە لەگەڵ 26ی ئایاری 2026، هەروەها ڕۆژی چوارشەممە 27ی ئایار 10ی زیلحیجە دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان. 

دادگای باڵا هیوای خواست خودای گەورە عیبادەتی حاجیان و هەموو موسڵمانان قبوڵ بكات و ئاسانكاری بۆ میوانانی ماڵی خودا بكات تاوەكو فەریزەی حەج بەوپەڕی سەلامەتی و ئارامییەوە ئەنجام بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

سەرەتا