پێش 3 هەفتە 74 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی داوا لە كونسوڵی ئێران دەكات بۆردومانەكانی سەر هەرێم رابگرن

پەیام

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: داوامان لە كونسوڵی ئێران كردووە وڵاتەكەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و سلێمانی ڕابگرێت.

ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە سەید محەمەدی میر حوسەینی کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی. 

لە دیدارەکەیاندا پارێزگاری سلێمانی داوای لە كونسوڵی نوێ كردووە هێرش و بۆردومانە سەربازییەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی ڕابگیرێت و دۆخە نائاساییەكانی ماوەی جەنگ ئاسایی بكرێتەوە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایشیگەیاندووە: هەرێمی كوردستان كە سیاسەتی بێلایەنیی پەیڕەو كردووە، نەكرێتە بەشێك لە جەمسەری شەڕو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

سەرەتا