پێش 3 هەفتە 433 جار خوێنراوەتەوە

سێ‌ گوند لە هەرێم و چواریش لە عێراق كاندیدن بۆ پێشبڕكێی باشترین گوندەكانی جیهان

پەیام

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ئاشكرای كرد حەوت گوندی وڵاتەكەیان بۆ پێشبڕكێی باشترین گوندە گەشتیارییەكانی جیهان سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كاندید كردووە، جەختیش دەكاتەوە، بەغدا و هەولێر پێكەوە كار بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار دەكەن.

لەبارەی كاندیدكردنی حەوت گوندەكەی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ خەڵاتێكی جیهانی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار روونیكردەوە، لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی رێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەڵبژاردنی 100 گوندی گەشتیاری وەك باشترین گوندەكانی جیهان ئەو گوندانە دیاریكراون.

 

سێ لەو ناوچەو گوندانەش لە هەرێمی كوردستانن و بریتین لە بیارە لە هەڵەبجە، هرۆر لە دهۆك و ڕەواندز لە هەولێر، وتیشی: چوار گوندەكەی دیكەش بریتین لە گوندێكی مووسڵ، گوندێكی كەربەلا، گوندێكی زیقار و گوندێكیش لە پارێزگای واسیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

سەرەتا