1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت
پەیام
وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، سەباح نوعمان ڕایگەیاند ڕێگا نادەن خاکی وڵاتەکەیان، ببێتە سەرچاوەی دەستدرێژکردنە سەر وڵاتانی دیکە.
سەباح نوعمان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی عێراق "INA"، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوخۆیی لە ململانێیەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی، دوور بکەوێتەوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، سەباح نوعمان ئاماژەى بەوەش داوە کە بنەمای ستراتیژیی یەکەمی کارنامەی حکوومەتی نوێ، بەھێزکردنی ئاسایشی نەتەوەییە، ھەروەھا لە چوارچێوەی کارنامەکەدا پابەندبوونێکی تەواو ھەیە، بۆ ئەوەی چەک تەنھا لە دەستی دەوڵەتدا بێت و دەسەڵاتی یاساش وەک ھەنگاوی سەرەکی بۆ کۆتاییھێنان بە دیاردەکانی چەکداری دەرەوەی چوارچێوەی یاسا جێبەجێ بکرێت.
سەباح نوعمان باسی لەوەش کردووە کە ھەر لەچوارچێوەی کارنامەی حکوومەتدا، یەکخستنی بڕیاری ئەمنی و بەستنەوەی ھەموو ھێزەکان بە سیستمی فەرمیی دەوڵەت، پەسەند کراوە.
ھەروەھا وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، سەباح نوعمان ڕاشیگەیاندووە کە ڕێگا نادەن خاکی وڵاتەکەیان، ببێتە سەرچاوەی دەستدرێژکردنە سەر وڵاتانی دیکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە