پێش 3 هەفتە
257 جار خوێنراوەتەوە
ئیسلامئاباد پێشنیازێکی تارانی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان ئاراستەی واشنتن کردووە
ئیسلامئاباد پێشنیازێکی هەموارکراوی تارانی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان ئاراستەی واشنتن کردووە، هاوکات سەرچاوە ئیسرائیلییەکان باس لە ئەگەری بژاردەی سەربازی دەکەن دژ بە ئێران بەهۆی چەقبەستوویی دانوستانەکانەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باکستانییەوە بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو ئیسلامئاباد پێشنیازێکی هەموارکراوی ئێرانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ ڕادەستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.
ئەو سەرچاوە باکستانییە لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران کاتی زۆری دەوێت، ڕایگەیاندووە کە کاتی زۆریان لەبەردەستدا نییە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەردوو وڵات بەردەوام مەرجەکانیان دەگۆڕن.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری "فۆڕچن" ڕایگەیاندووە، ئێران پەرۆشی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربرستە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، بەڵام دواتر نامەیەک یان پێشنیازێک دەنێرن کە هیچ پێوەندییەکی بەو دەقەوە نییە کە پێشتر لەسەری گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە