2 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: لەگەڵ عومان کار لەسەر پیادەکردنى میکانیزمێکى نوێ بۆ گەرووی هورمز دەکەین

پەیام

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران لەگەڵ عومان کار لەسەر میکانیزمێکی نوێ دەکات بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز و، جەختیشی لە بەردەوامیی وتووێژەکان لەگەڵ واشنتن بە نێوەندگیریی پاکستان کردەوە. 
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی کار لەسەر داڕشتنی میکانیزمێکی نوێ دەکات بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز و، لەم ڕووەوە پەیوەندی و هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان لەگەڵ سوڵتانییەتی عومان هەیە. هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئێران هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نییە، بەڵکو ئەمریکا و ئیسرائیل سەرچاوەی سەرەکیی هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە. 
لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژەکە ڕەخنەی توندی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گرت و تۆمەتبارکردنی ئێرانی بە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بە نادادوەرانە و قبوڵنەکراو وەسف کرد. سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیش، ئاماژەی پێ کرد کە سەرجەم ڕاپۆرت و پێشبینییە میدیاییەکان دەربارەی پیتاندنی یۆرانیۆم، بابەتێکی کۆنن و هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە. 
لە کۆتاییدا، ناوبراو ئاشکرای کرد کە وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نێوەندگیریی حکومەتی پاکستان بەردەوامە. ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرەڕای ڕەت کردنەوەی پێشنیازەکەی ئێران لەلایەن واشنتنەوە، بەڵام لە ڕێگەی نێوەندگیرە پاکستاتییەکەوە کۆمەڵێک تێبینیی ئەمریکایان پێگەیشتووە و تاران وەڵام و تێڕوانینەکانی خۆی لەسەر ئەو تێبینییانە ئاراستە کردوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    کۆمپانیایه‌كی فڕۆکەوانی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنه‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەگەڵ عومان کار لەسەر پیادەکردنى میکانیزمێکى نوێ بۆ گەرووی هورمز دەکەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: كه‌مبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بارگرانی و گرفتی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌مریكا دروست كردووه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سندووقی دراوی نێودەوڵەتی: هاوكاری ئەو وڵاتانەین بەدەست تێچووی بەرزی وزەوە دەناڵێنن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا