1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
كهشتیگهلی خۆڕاگری له توركیاوه بهڕێكهوتووه و ئامادهكاری بۆ ڕێگریكردن لێی دهكرێت
ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ ڕێگریکردنەوە لە "کەشتیگەلی خۆڕاگری" دەکات کە ئەمجارە لە تورکیاوە بەرەو غەززە بەڕێ کەوتوون.
ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی "کەشتیگەلی خۆڕاگری" کە هەفتەی ڕابردوو لە تورکیاوە بەرەو کەرتی غەززە بەڕێ کەوتووە بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆی دەریایی و پێشبینی دەکرێت کەشتیگەلەکە، کە نزیکەی ٥٠ کەشتی لەخۆدەگرێت، لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا بگاتە ناوچەکە.
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە بەشداربووان دەگوازنەوە بۆ "زیندانێکی سەرئاوکەوتوو" و پێشبینی دەکەن ئەمجارە بەشداربووان توندوتیژتر بن و چەکی سارد بەکاربهێنن.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە چالاکوانان "تیاگۆ ئاڤیلا" و "سەیف ئەبو کشک" لەناو کەشتییەکاندان و ئیسرائیل بەنیاز نییە بە خێرایی ئازادیان بکات.
ئەم هەوڵە مرۆییە لە کاتێکدایە کە غەززە بەدەست گەمارۆیەکی توند و جەنگێکی وێرانکەرەوە دەناڵێنێت و پێشتر لە نیسانی ڕابردوویشدا سوپای ئیسرائیل هێرشی کردبووە سەر کەشتیگەلەکە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان و ژمارەیەک چالاکوانی دەستبەسەر کردبوو.
ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەیاندنی هاوکاری بە ملیۆن و نیوێک ئاوارەی فەڵەستینی لەناو کەرتی غەززەدا کە بەهۆی جەنگی قڕکردنی بەکۆمەڵەوە بێ ماڵ و حاڵ بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە