31/05/2026 824 جار خوێنراوەتەوە

له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵ؛ سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆزباییه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریدا، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و لایەنگرانی حزبەکە دەکات و جەخت لە گرنگیی یەکڕیزیی نیشتمانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان دەکاتەوە. 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پیرۆزبای ئاراستەی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگه‌ریی كوردستان و، ئەندامانی سەرکردایەتی و تەواوی جەماوەری ئەو حزبە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی پێگە و ڕۆڵی هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان کردەوە بۆ چەسپاندنی لێکگەیشتن و یەکڕیزیی نیشتمانی. 
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە کارکردنی پێکەوەیی و یەکگرتوویی لایەنەکان، بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ هەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    يەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆ بوونەوە و ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • 24/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • 23/10/2026

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • 20/10/2026

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

سەرەتا