13 خولەک پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
دەنگۆی کشانەوەی پێشمەرگە لە قەرەهەنجیر ڕەتدەکرێتەوە
پەیام
عەمید تالیب فاروق محەمەد
فەرماندەی لیوای یەکی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ناحیەی قەرەهەنجیر، ئەو
دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانیان لەو سنوورە دەکەن و جەخت لە
مانەوەیان لە سەنگەرەکانی بەرگریدا دەکاتەوە.
ئەو
فەرماندەیە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: «لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و سەربازییەوە،
وەک فەرماندەی لیوای یەکی پیادە لە سنووری قەرەهەنجیر، بە هەموو شێوەیەک سەرتاپای
ئەو دەنگۆ و هەواڵە ناڕاستانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانمان دەکەن لەم
سنوورە.»
ئەوەش
ڕاگەیەندراوە: «پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای یەکی پیادە، وەک هەمیشە بە ورەیەکی پۆڵایین
و ئامادەباشییەکی تەواوەوە لە سەنگەرەکانی بەرگریدان و بەردەوامن لە پاراستنی ئاسایش
و سەقامگیریی ناوچەکە و سەروماڵی هاوڵاتیان.»
عەمید
تالیب فاروق محەمەد لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بە ئامانجی پشت ئەو دەنگۆیانە
کردووە و ڕایگەیاندووە: «بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە تەنها بۆ
دروستکردنی دڵەڕاوکێیە لای هاوڵاتیان و هیچ بنەمایەکی ڕاستییان تێدا نییە. ئێمە وەک
هەمیشە قەڵغانی پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان دەبین و بستێک لە سەنگەرەکانمان چۆڵ
ناکەین.»
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە