15 خولەک پێش ئێستا
23 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. گومرگی هاوردە دەكرێتە 5% و پشكی دۆلاری گەشتیاران زیاد دەكرێت
پەیام
سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی
یەكخستنی گومرگ و زیادكردنی پشكی دۆلاری گەشتیارانی دەركرد.
عەلی فالح زەیدی، سەرۆكی
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕێنمایی دەركرد بۆ یەكخستنی پێناسەی گومرگی لەسەر سەرجەم
كاڵا هاوردەكراوەكان بە ڕێژەی 5%، كە بڕیارە لە ڕۆژی یەكی مانگی داهاتووەوە بچێتە
بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەم هەنگاوەی سەرۆكی ئەنجوومەنی
وەزیران لە چوارچێوەی ئەو ڕێكارانەدا دێت كە ئامانجیان یەكخستنی سەرجەم ئەو باج و ڕسووماتانەیە
كە بەسەر شتومەكە هاوردەكراوەكاندا دەسەپێنرێن.
لە لایەكی دیكەوە، زەیدی
ڕێنماییەكی دیكەی ئاراستەی بانكی ناوەندیی عێراق كرد بە مەبەستی زیادكردنی ژمارەی
پشكە ساڵانەكانی دراوی بیانی كە بۆ گەشتیاران تەرخان دەكرێت، بە جۆرێك لە شەش پشكەوە
بۆ دوانزە پشك زیاد بكرێن، لەگەڵ دیاریكردنی بڕی سێ هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتیارێك
لە یەك پشكدا.
بەپێی ئەم ڕێنماییە نوێیەش،
ژمارەی ئەو جارانەی كە گەشتیارێك دەتوانێت لە ماوەی یەك ساڵدا پشكە نەختینەییەكانی
دراوی بیانی بەدەست بهێنێت، بەراورد بەو سیستەمەی كە پێشتر كاری پێ دەكرا، بۆ دوو
هێندە بەرز دەبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە