1 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
هێرشی درۆنی کرایە سەر ههولێر، سۆران، خهلیفان و ناوچهی شارباژێڕ له سلێمانی
پهیام
شهوی ڕابردوو هێرشی درۆنی كرایه سهر چهندین ناوچه له ههرێمی كوردستان و زیانی گیانی لێ كهوتهوه، لهكاتێكدا پێكدادانه سهربازییهكانی ئێران و ئهمریكا چهند ڕۆژێكه ڕاگیراون.
چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەمپ و بارەگاکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانییان لە هەردوو ناوچەی بەحرکە و خەلیفان کردە ئامانج و زیانی ماددییان لێ کەوتەوە، هاوكات هێرشی درۆنی كرایه سهر ههولێر، سۆران و ناوچهی شارباژێڕ له پارێزگای سلێمانی.
کەریم برۆزی سەرکردە لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەمپی جێژنیکانی لە ناوچەی بەحرکە پێکاوە و درۆنەکە لەناو کەمپەکەدا بەسەر خانووێکدا کەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. هاوکات ئەمجەد حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاشکرای کرد، کە لە هێرشێکی دیکەی جیاوازدا بە دوو درۆن بنکەیەکیان لە دۆڵی ئالانەی سەر بە قەزای خەلیفان بۆردومان کراوە و زیانی ماددیی بە بارەگاکەیان گەیاندووە. ئەم هێرشانە دوای بیستنی دەنگی چەندین تەقینەوە لە ئاسمانی هەولێر هاتن کە تێیدا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی ئامانجە جووڵاوەکان بوونەوە.
تێکشکانی درۆنەکان لە ئاسمانی گوندەکانی سێناوە، بەورکان و دۆڵی ئالانە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە و زیانی بە زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیاندووە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لایەنە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە تاوەکو سەرچاوەی هێرشەکان و زیانە وردەکان دەستنیشان بکەن و ڕێگری لە هەر مەترسییەکی دیکە بکەن.
له ههمان كاتدا و بۆ یهكهمجار هێرشی درۆنی كرایه سهر تهگهران له نزیك شارۆچكهی قهلاچوالان له پارێزگای سلیمانی و هێرشهكه ئاگرێكی زۆری لێ كهوتهوه و هێشتا زیانهكان دیار نین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە