2 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
بههۆی هێرشی درۆنییهوه ئاگر له گوندی سێناوه له خهلیفان كهوتهوه
پهیام
شهوی ڕابردوو لە سنووری قەزای خەلیفان، سێ درۆن لە ئاسمانی گوندەکانی سێناوە، بەورکان و دۆڵی ئالانە تێک شێنران، کە بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئازاد ئۆمەرئاوەیی، پەیامنێری کەناڵی پەیام لە سۆران، ڕووداوەکە درەنگانی شهوی ڕابردوو ڕوویداوە و تێکشکانی درۆنەکان لە ئاسمانی گوندی سێناوە بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگر لە زەوی و پوش و پاوانی دەوروبەری گوندەکە.
تاوەکو ئێستا بهفهرمی سەرچاوەی درۆنەکان و لایەنی بەرپرس لە تێکشکاندنیان ڕانەگەیەندراوە، هەروەها زانیاری لەسەر زیانی گیانیی ڕووداوەکە بهردهست نین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە