1 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: گهشبینین به ڕێكهوتن
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینیی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەربڕی و له ههمان كاتدا هۆشداریی دا لە ئەگەری شکستی دیپلۆماسی، پەلامارە سەربازییەکان دەست پێ دەکەنەوە.
پاش ڕاگرتنی شەڕی ١٣ ڕۆژەی نێوان واشنتن و تاران کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمزەوە سەری هەڵدا، له ئێستادا ئاڵوگۆڕی پهیام لهنێوان ئهمریكا و ئێراندا ئهنجام دهدرێت و دوناڵد ترەمپ لەسەر بڕیاری وەستاندنی هێرشەکان و ئاڵوگۆڕی پهیامهكان ڕایگەیاند، دەرفەتێک بۆ لێکتێگەیشتن هەیە، بەڵام جەختی کردەوە ئامادە نییە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بكات و لە ئەگەری رێكنهكهوتن، هێرشە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.
لە بەرانبەردا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەبوونی هەر جۆرە وتوێژێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردەوە. وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەنگە وڵاتانی نێوهندگیر پەیامی واشنتن بگەیەننە تاران، بەڵام لە ئێستادا هیچ دانوستاندنێکی ڕاستەوخۆ لە ئارادا نییە و کۆنتڕۆڵی هاتووچۆی دەریایی لە گهرووی هورمز بەدەست وڵاتەکەیانەوە دەمێنێتەوە.
هاوكات سەرۆکی ئەمریکا باس لەوە دەکات وڵاتانی نێوهندگیر داوای ڕاگرتنی هێرشەکانیان لێکردووە و سەبارەت بە توانای سەربازیی وڵاتەکەشی، ترەمپ ڕەتیکردەوە سوپای ئەمریکا تووشی کەمیی چەک و تەقەمەنی بووبێتەوە، ئەگەرچی ئاماژەی بەوەش کرد بەشێکی بەرچاو لە کۆگاکانیان بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا بەکارهێنراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە