1 کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

ئەلبانیا.. ناڕەزایەتییەكان لە دژی پڕۆژە گەشتیارییەكەی کچەکەى ترەمپ بەردەوامە

پەیام

بۆ شەشەمین ڕۆژ لەسەریەك و بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی پڕۆژەیەكی گەشتیاریی گرانبەها كە لەلایەن كۆمپانیایەكی پەیوەندیدار بە خێزانی سەرۆكی ئەمریكاوە سەرپەرشتی دەكرێت، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە پایتەختی ئەلبانیا بەڕێوە دەچێت. 

خۆپیشاندەران بە ئاڵای ئەلبانیا و دروشمی جۆراوجۆرەوە داوای ڕاگرتنی پڕۆژەكەیان دەكرد كە بڕیارە پڕۆژە گەشتیارییەكە لە ناوچەیەكی پارێزراوی سروشتی لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتەدا دروست بكرێت، ناڕەزایەتییەكانیش لە دژی هەوڵەكانی ئیڤانكا ترەمپ كچ و جارید كۆشنەری زاوای ترەمپن بۆ بنیاتنانی هۆتێلی لۆكس.
 
خۆپیشاندەران لە بەردەم بارەگای حكومەت كۆ بوونەوە و دروشمی "ئەلبانیا بۆ فرۆشتن نییە"یان بەرز كردەوە، هاوكات داوای دەستلەكاركێشانەوەی ئێدی ڕاما، سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەیان كرد. 

خۆپیشاندەران و چالاكانی ژینگە هۆشدارییش لە تێكدانی پاركی سروشتی "ڤیۆسا-نارتا" دەدەن كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەكە كە ناوچەكە بە شوێنی سەرەكی ژیان و هێلانەی باڵندە دەگمەنەكانی وەك فلامینگۆ دادەنرێت. 

جێی ئاماژەیە ناڕەزایەتییەكان بە گەورەترین جووڵەی جەماوەری دادەنرێن لەم هەفتەیەدا، چونكە خەڵك پێیان وایە حكومەت بەرژەوەندی وەبەرهێنەرە بیانییەكانی لەسەرووی بەرژەوەندی نیشتمانی و پاراستنی ژینگەی وڵاتەكەیان داناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەلبانیا.. ناڕەزایەتییەكان لە دژی پڕۆژە گەشتیارییەكەی کچەکەى ترەمپ بەردەوامە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

سەرەتا